ده‌قى وتاری به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردن
به‌ناوى خواى گه‌وره و مهره‌بان، برای به‌رێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان ،خوشك و برایانی خۆشه‌ویست، ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ، براى خۆشه‌ویستم جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره به‌رێزه‌كان ، میوانانى خۆشه‌ویست، زۆر زۆر به‌خه‌ته‌وه‌رم كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ ره‌خساندم كه بێم جارێكى تر له خزمه‌تاندا باسى وه‌زعى ئیمرۆى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى بكه‌ین ، وه هه‌روه‌ها خاڵى هه‌ره گرنگى بۆ ئه‌وه‌یه واده‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رابگه‌یه‌نیین ، پێش ئێستا وابزانم به‌رێزتان رۆژى 19ى مانگى ئه‌یارتان ده‌ستنیشان كردبوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى كه زۆر راوێژمانكرد له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت كه ئه‌و رۆژه زۆر گونجاو نیه، چونكه ناتوانن خۆیان ئاماده بكه‌ن .درێژه داگره >>